سه‌ره‌ک وه‌زیری تایلاند ئه‌بهیسیت ڤیججاجیڤا ئه‌و ڕێـگه‌چاره‌یه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که له لایه‌ن ڕێبه‌رانی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت پـێشـنیارکرابوو بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و سـازکردنی هه‌ڵـبژاردنێـکی نوێ له ماوه‌ی 90 ڕۆژدا.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌ن کۆربێن له بانکۆکی پایته‌ختی تایلانده‌وه‌ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
له وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا که سه‌رکرده‌ی گشـتی هێزی له‌شـکری له ته‌نیشـتیـیه‌وه بوو، سه‌ره‌ک وه‌زیری تایلاند ده‌رفه‌تی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌تی به هێند وه‌رنه‌گرت تا په‌رله‌مان له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا هه‌ڵبوه‌شـێـته‌وه و هه‌ڵبژاردنیش له ماوه‌ی دوو مانگدا بکرێت.
وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کیش به‌ره‌ی یه‌کگرتووی دیموکراتی دژی دیکتاتۆریـیه‌ت له تایلاند به‌رده‌وام بووه له داوای ئه‌وه‌ی پـێویسـته په‌رله‌مانی وڵاته‌که ده‌سـتبه‌جێ هه‌ڵبوه‌شـێته‌وه و هه‌روه‌هاش کشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاندووه له هه‌موو جۆره دانوسـتاندنێـک له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا.
هاوکات ده‌مڕاسـتی له‌شـکری تایوان ئه‌و ڕاپـۆرته هه‌واڵـیانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌کارهێنانی هێز به دور بزانرێت وه‌ک بژاره‌یه‌ک بۆ کۆتایی‌هێنان به خۆپـیشـاندانه‌کان که هه‌روا دێت و شـوێنه سه‌ره‌کیـیه‌کانی کارداری له بانکۆک دووچاری ئیفلیجی کردووه.
به‌رده‌وامی ئه‌م قه‌یرانه بۆته مایه‌ی هه‌روا دێت و زیادبوونی خۆپـیشـاندانه‌کانیش بۆ پـشتیوانی حکومه‌ت.
ئامنات یه‌کێـکه له لایه‌نگرانی حکومه‌ت و ده‌ڵێت پـێویسـته هه‌ردوو لایان بکشێنه‌وه بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه ئاڵۆزه.
له ماوه‌ی 20 سـاڵی ڕابردوودا ئه‌مه یه‌که‌مین جاره تایلاند ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێـکی وه‌ها قورس‌بـبێته‌وه که جیاوازیـیه‌کی زۆری له نێو کۆمه‌ڵـگا و بواری سیاسی تایلاندا دروست‌کردووه.