ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تایلاند ڕاده‌گه‌یه‌نن سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌بهیسیت ڤیججاجیڤا ڕێـگه‌چاره‌یه‌کی خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌تی ڕه‌تکردۆته‌وه که تیایدا پـێشـنیاریان کردبوو له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شـێته‌وه و هه‌ڵـبژاردنی نوێ سـازبکرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕێبه‌رانی خۆپـیشـانده‌ران ده‌ڵێن ئه‌وان له پاش ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر مه‌ترسـی ئه‌وه‌یان هه‌یه ڕووبه‌ڕووی سه‌رکوتکردن بـبنه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه وا بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌که به‌هۆی پـتربوونی گرژیـیه‌کان ژیان له بانکۆکی پایته‌خت وه‌سـتاوه.