Accessibility links

سه‌رۆک وه‌زیری تایلاند داوای ئه‌نجامدانی لێـکۆڵینه‌وه‌ ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌و کوشتن و بڕینه‌ی له‌ بانکۆکدا کراون

  • Ron Corben

سه‌رۆک وه‌زیری تایلاند ئه‌بهیسیت ڤیججاجیڤا ماخه‌بنی خۆی ده‌ربڕیوه‌ به‌رامبه‌ر به‌و کوشـتن و بڕینه‌ی له‌ میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژ به‌ حکومه‌تدا کراون. ده‌شڵێت لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و توندوتیژیانه‌ ده‌کرێن.

کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێن زیاتر له‌ 10 که‌س کوژراون و 800 که‌سی دیکه‌ برینداربوون له‌ پـێـکدادانه‌کانی نێوان خۆپـیشـانده‌ران و سه‌ربازانه‌کان له‌ بانکۆکی پایته‌ختدا.

خۆپـیشـانده‌ران داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌که‌ن، به‌ڵام سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌و داوایه‌ ڕه‌تده‌کاته‌وه‌.

ڕۆن کۆربن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ بانکۆک ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر کوردی. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 1:38 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG