ده‌سه‌ڵاتدارانی تایلاند ده‌ڵێن ئه‌و سێ ئێرانیـیه‌ی ده‌سـتگیرکراون له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه له بانکۆکی پایته‌خت به‌شێـک بوون له پـیلانێـکی تیرۆرکردن که ئامانجی دیپـلۆماتانی ئیسرائیلی بووه.
گومانباری سێـیه‌م ڕۆژی چوارشه‌ممه له مالیزیا له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کۆالا له‌مپـور ده‌سـتگیرکرا. دوو پـیاوه ئێرانیـیه‌که‌ی تر ڕۆژی سێشه‌ممه پاش ته‌قینه‌وه‌کان له بانکۆک ده‌سـتبه‌جێ ده‌سـتگیرکران. ته‌قینه‌وه‌کان بوونه مایه‌ی برینداربوونی 4 که‌س.
سه‌رۆکی پـۆلیسی تایلاند پـریوپان دهاماپـۆن ڕۆژی چوارشه‌ممه له میانه‌ی چاوپـێـکه‌وتنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا گوتی بۆمبه‌کانی له بانکۆکدا ته‌قیونه‌ته‌وه هاوشێوه‌ی ئه‌وانه بوون که له هێرشه‌کانی ئه‌م دوایــیه‌ی هیندسـتان و جۆرجیادا له دژی دیپـلۆماتانی ئیسرائیلی به‌کارهاتبوون.
سه‌رۆکی پـۆلیس گوتیشی ئامانجی ئه‌و ئێرانیـیانه دیپـلۆماتێـکی ئیسرائیلی بووه، نه‌ک خه‌ڵـکانی تایلاندی.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له هێرشه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندسـتان چوار که‌س برینداربوون که یه‌کێـکیان هاوسه‌ری به‌رپـرسی به‌شی له‌شـکری باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیله. به‌ڵام له هێرشه‌که‌ی تبلیسی پایته‌ختی جۆرجیا بۆمبێـک که به ئۆتۆمبیلێـکی کارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیله‌وه لکێنرابوو، له لایه‌ن هێزه‌کانی پـۆلیسه‌وه پـوچه‌ڵکرایه‌وه.