سه‌رۆک وه‌زیری تایلاند ئه‌بهیسیت ڤیجـجاجیڤا باری نائاسایی له بانکۆکی پایته‌خت ڕاگه‌یاند.
شه‌وی چوارشه‌ممه به‌ڕێز ئه‌بهیسیت ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌رکرد، چه‌ند کاتژمێرێـک پاش ئه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران بۆ ماوه‌یه‌کی کورت خۆیان کرد به ناو په‌رله‌ماندا له‌و ده‌مه‌ی په‌رله‌مانتاران له کۆبوونه‌وه‌دا بوون.
به هه‌زاران کراس سـووری سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆن کتوپـڕ چوارده‌وری په‌رله‌مانیان دا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆری په‌رله‌مانتاران هه‌ڵهاتن که هه‌ندێـکیان به هه‌لیکۆپـته‌ر ده‌رباز کران.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا کراس سووره‌کان توندترانه ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی. ڕۆژی شه‌ممه کۆنتڕۆڵی ناوه‌ندی بازرگانی و گه‌شـتیاری بانکۆکیان کرد و ڕۆژی سێشه‌ممه به گژ هێزه‌کانی پـۆلیسـدا چوونه‌وه و پـێـکدادان ڕوویدا و به‌ربه‌سـته‌کانیان به‌زاند و به شـاردا بڵاوبوونه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌یانه‌وێت خۆیان له توندوتیژیـیه‌کان دوره‌وپه‌رێز ڕابگرن تا نه‌کا ئه‌وه بـبێته مایه‌ی زیادبوونی ناڕه‌زایی‌یه‌کان. نوێنه‌رێـکی ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش ڕێ‌وشـوێنی توند ناگرنه‌به‌ر تا زیان به کاروکاسپی و بازرگانی ناو بانکۆک نه‌که‌وێت.