سه‌رۆک وه‌زیری تایلاند دانی به شـکسـتهێنانی خۆیدا نا له هه‌ڵبژاردنه گشتیـیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی پارتێـکی ئۆپـۆزسیۆنی هاوپه‌یمانی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی له کار لابراو تاکسین شیناواترا سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا به‌ده‌سـتهێنا.
هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئابهیسیت ڤیجاجیڤا پـیرۆزبایی له ینگلۆک شیناواترا (خوشکه بچوکه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو تاکسین) کرد که بۆخۆشی ڕێبه‌ری پارتی فۆی تایلاندیـیه. به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌که‌م سه‌رۆک وه‌زیری ژن له تایلاند.
به پـێچه‌وانه‌ی ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کانی به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌که و هه‌روه‌ها لێـکدانه‌وه‌ی شیکه‌ره‌وانی سیاسی که پـێشـبینیـیان ده‌کرد پـێشبڕکێـیه‌کی توند له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ڕووبدات، پارتی فوی تایلاندی توانی زۆرینه له په‌رله‌ماندا به‌ده‌سـتبهێنێت و شـکستێـکی گه‌وره به پارتی دیموکراتی به‌ڕێز ئابهیسیت بهێنێت.
ئه‌نجامه‌کان نیشـانی ده‌ده‌ن پارتی ئۆپـۆزسیۆن 260 کورسی له‌و په‌رله‌مانه 500 ئه‌ندامیـیه‌دا بردۆته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه تایلاند دوو به‌ره‌کیـیه‌کی گه‌وره‌ی تیایدا هاتووه‌ته کایه‌وه له‌وه‌تای له‌شـکری وڵاته‌که له سـاڵی 2006 له کوده‌تایـیه‌کی بێ خوێن ڕێژی به‌ڕێز تاکسینی له ده‌سه‌ڵات لادا.
ئه‌مه یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنه له وڵاته‌که‌دا ســازبکرێت له‌وه‌تای له سـاڵی ڕابردووه‌وه خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت له لایه‌ن لایه‌نگرانی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووه‌وه ده‌سـتیانپـێـکرد. له ئاکامی پـێـکدادانه‌کانی میانه‌ی ئه‌و خۆپـیشـاندانانه زیاتر له 90 که‌س کوژران.