Accessibility links

زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ باشوری تایله‌ندی گرته‌وه‌ و به‌هۆیانه‌وه‌ 8 که‌س ده‌کوژرێن


کاربه‌ده‌سـتانی تایله‌ند ده‌ڵێن له‌ باشوری وڵاته‌که‌یان سێ بۆمب به‌ دوای یه‌کتردا ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا به‌ لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژراون و 70 که‌سی دیکه‌ برینداربوون.

فه‌رمانداری هه‌رێمی یالا گوتی ته‌قینه‌وه‌کان له‌ کاتی نیوه‌ڕۆدا له‌ ناوچه‌یه‌کی کارداری شـاری یالادا بوون.

کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن بۆمبه‌کان که‌ له‌ دوو ماتۆرسکل و ئۆتۆمبیلێـکدا دانربوون، هه‌روه‌ها بوونه‌ته‌ مایه‌ی ئاگربه‌ربوون له‌ چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌کی نزیک شوێنی ته‌قینه‌وه‌کاندا.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی سۆنگکلا ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ هوتێلێـکدا ڕوویداوه‌ و له‌ ئاکامدا 3 که‌س کوژراون و زیاتر له‌ 200 که‌سیش برینداربوون. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌ ئاکامی لێچوونی غازه‌وه‌ بووه‌.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ توندوتیژی ناوچه‌ موسڵمان نیشینه‌کانی باشوری تایله‌ندی گرتووه‌ته‌وه‌ و له‌وه‌تای سـاڵی 2004 وه‌ هه‌تا ئێسـتا زیاتر له‌ 5 هه‌زار که‌س له‌و نێوه‌دا کوژراون.

XS
SM
MD
LG