Accessibility links

پەلامارداننی دڵی ئەوروپا و پێشتریش پاریسی پایتەختی هونەر و جوانی چاودێران چاودێران رادەگرێت لەبەردەم کۆمەڵێک رەهەندی جومگەیی کە تێکڕا گفتوگۆو شیکاریی گەورە دەخوازێت، بەتایبەتی سەبارەت بە تیرۆر لە ئەروپا و رەگوڕیشە مێژوویی و هەنوکەییەکانی.

کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەمجارەی سەر برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا جێی تێڕامان و شیکاریی زیاترن، لەبەرئەوەی دوابەدوای هێرشە تیرۆریستییەکانی پاریس لە 13 ی نۆڤەمبەرو دوابەدوای دەستگیرکردنی سەڵاح عەبدولسەلام لەلایەن بەلجیکاوە ئەم هێرشە تیرۆریستیانە لەناو دڵی ئەوروپادا و لەناو دوو شوێنی گرنگ و بە ئاسایش رێکخراودا کە فرۆکەخانە و ویستگەی میترۆ ئەنجامدراون.

بۆ ئەم مەبەستە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەنوس پەیامنێری NRTلە پاریس سازکردووە.

هەڵگورد سەمەد دەڵێت "تا ئێستا لە فەرەنسا زیاتر لە 1400 حاڵەتی پشکنینی ماڵ و دەستگیرکردن ئەنجامدراون، سەرئەنجام دەست بەسەر زیاد لە 300 پارچە چەکدا گیراوە، ئەمە تەنها لە فەرەنسا. لەکاتێکدا چەک لەهەموو ئەروپادا بەگوێرەی یاسا قەدەغەیە، هاوکات لەڕۆژی دەستگیرکردنی سەڵاح عەبدولسەلامەوە پۆلیسی بەلجیکا رایگەیاند تەنها لەو باڵەخانەیەی کە سەڵاحی تیادا دەستگیرکراوە نزیکەی دەستبەسەر 11 پارچە چەکدا گیراوە".

هەروەها زیاتر لەبارەی ئەو چەکانەوە دەدوێت و دەڵێت "چەک زیاتر لە باکوری ئەفریکاوە دێت بۆ ئەوروپا، بە تایبەتی لە وڵاتە عەرەبییەکانەوە، بەتایبەتی لە مەغریب و جەزائیر و مالی و تونس و لەچەند وڵاتێکی دیکەوە چەند قاچاخچییەکی گەورە هەن چەک دەهێنن بۆ ئەوروپا".

هەروەها دەڵێت "هێشتا سێ رۆژ تێنەپەڕیوە بەسەر دەستگیرکردنی سەڵاح عەبدولسەلام کە پلان داڕێژەری هێرشەکانی پاریس بوو، رەنگە کاردانەوەیەک بێت یان وەڵامێک بێت بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسە لە ئەوروپا بە یەکێک لە عەقڵەکانی داعش دادەنرا. رەنگە داعش بیەوێت لەڕێی ئەم کردەوەیەوە بڵێت کە من هێشتا دەتوانم گورزی کوشندە لە ئەوروپا بوەشێنم".

ئەمانەو چەندین زانیاری و وردبوونەوەی هەڵگورد سەمەد لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەمڕۆی برۆکسل، فەرمون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە...

XS
SM
MD
LG