Accessibility links

سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە تەل تەمر دەتەقنەوە و قوربانیان لێدەکەوێتەوە


سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە یەک کاتدا لە شاری تەل تەمری پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان تەقیونەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 15 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و ژمارەیەک زۆر خەڵکیش برینداربوون.

له‌ شارۆچکه‌ی تربه‌ سپی نزیک قامیشلوش ته‌قینه‌وه‌یه‌ک بووه‌، به‌ڵام هێشتا زیانه‌کانی نه‌زانراوه‌.

دانیشتوانی ته‌ل ته‌مر بە دەنگی ئەمەریکایان گوت تەقینەوەکان لە کاژمێر 6 ی ئێوارەی ئەمڕۆ پـێـنجشەممە بوون. یەک لە تەقینەوەکان نەخۆشخانەی شارەکەی کردووەتە ئامانج، بۆیە هەموو بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشـخانەکانی سەری کانی و درباسیـیە کراون. دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی دیکه‌ له‌ شه‌قامی گشتی شاره‌که‌ بوون.

ته‌رمی 5 که‌س گه‌یشتوونه‌ته‌‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ری کانی له‌گه‌ڵ 32 بریندار که‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵن. یه‌ک له‌ برینداره‌کان کچێکی 14 سـاڵه‌ و قاچێـکی په‌ڕیوه‌.

مزگەوتەکانی سەری کانی لە بڵندگۆکانیانەوە داوایان لە هاوڵاتیان کرد خوێن بۆ بریندارەکان ببەخشن.

ڕۆژنامەوان فەرهاد شامی بە دەنگی ئەمەریکای گوت هێزەکانی ئاسایش هەموو ئەو ڕێگە و جادانەیان گرتووە کە بەرەو تەل تەمر دەچن و ناهێڵن هیچ ئۆتۆمبیلێـکی بارهەڵگر بەرەو شارەکە بچێت، چونکە مەترسی هەیە لە نێویاندا ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو هەبن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:42 0:00

وێنه‌ی ژماره‌یه‌ک بریندار له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ری کانی

XS
SM
MD
LG