Accessibility links

بەڕێوەبەرایەتی گرێ سپی بە فەرمی ڕاگەیەندرا


پاش چوار مانگ لە ڕزگارکردنی شاری گرێ سپـی لە دەسـتی داعش، ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەراسیمێـکدا بە فەرمی بەڕێوەبەرایەتی شارەکە ڕاگەیەندار.

بەڕێوەبەرایەتیـیەکە لە 10 ئەندام پێـکدێت کە هەر یەکەیان سەرۆکی کۆمیتەیەکە. کۆمیتەکانیش بریتین لە ( کۆمیتەی شارەوانی، کۆمیتەی تەندروستی، کۆمیتەی پەروەردە، کۆمیتەی داد، کۆمیتەی کاروباری ئاینی، کۆمیتەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، کۆمیتەی کاروباری ژنان، کۆمیتەی پەیوەندیـیە گشـتیـیەکان، کۆمیتەی کشتوکاڵ)

هەروەها ئەنجومەنی کەسایەتیـیەکانی شارەکە کە بە (مجلس اعيان) ناسراوە و سێ مانگ پـێش ئێسـتا پـێـکهێنرابوو، ژمارەیان لە 85 ئەندامەوە بۆ 130 ئەندام زیادکراوە. بەڵام شارەکە وەکو بەشێـک لە کانتۆنی کۆبانی دەمێنێتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:54 0:00

XS
SM
MD
LG