وا بڕیاره په‌رله‌مانی نوێی عێراق یه‌که‌م دانیشـتنی خۆی له ڕۆژی 14 ی ئه‌م مانگه‌دا بکات. ئه‌م یه‌که‌م دانیشـتنه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ وتووێژی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق بۆ ڕێـکه‌وتن سه‌باره‌ت به چۆنێتی به‌شـداریکردنیان له‌و یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا و هه‌روه‌هاش پـێـکهێنانی حکومه‌ت و ده‌سـتنیشـانکردنی که‌سێـک بۆ پـۆسـتی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که.
تاریق مه‌نده‌لاوی شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی دانیشـتوی به‌غدا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت له‌و پـێشـبینیـیانه‌ی که هه‌ن نزیکبوونه‌وه‌ی لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسا و لیسـتی هاوپه‌یمانێتی نیشـتیمانی عێراقیـه له ئه‌نجامی ده‌سـتنیشـانکردنی که‌سێـک بۆ پـۆسـتی سه‌ره‌ک وه‌زیری و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه که هاوپه‌یمانێتی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه وه‌ک ده‌ڵێت به‌و شێوه‌یه‌ی لێـکدانه‌وه‌ی به‌ندی 76 ی ده‌سـتوری عێراق باسی ده‌کات ده‌بنه گه‌وره‌ترین لایه‌نی ناو په‌رله‌مان و مافی کاندیدکردنی سه‌ره‌ک وه‌زیری ده‌بێت بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌ت.
به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:16 خوله‌كه.