تانیا گلی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردستان ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه له ئێستادا لیستی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی عێراقی عه‌مـمار ئه‌لحه‌کیم زیاتر له لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی نزیکتره بۆ پێکهێنانی هاوبه‌ندی وه‌ک له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ناکۆکیه‌ی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کاندید بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر هه‌یانه.
خانم گلی له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ده‌شڵێت قسه‌وباسی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی حه‌وتی سێی عێراق ده‌ستێوه‌ردان و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی تیادا کراوه هه‌ستی تایفه‌گه‌رایی لای هه‌ندێ لایه‌ن به‌رزکردۆته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی7:05 خوله‌كه.