تاڵیبان زۆر به توندی ڕه‌خنه‌ی له ئه‌مه‌ریکا گرت و داگیر کردنی ئه‌فغانستانی به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا وه‌ک په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی هه‌میشه‌یی به نێوچه‌وانی دیموکراسی ڕۆژئاواوه له‌قه‌ڵم دا.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا تاڵیبان هۆشداری ده‌دات به ئه‌مه‌ریکا که خه‌ڵی ئه‌فغانسنان خۆڕاگرییه‌کی بێ کۆتای‌یان به‌رامبه‌ر به شه‌ڕ هه‌یه و ڕایشیگه‌یاندووه تاڵیبان ئه‌مه‌ریکا ده‌خاته نێو زبڵدانی مێژوو.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی تاڵیبان ڕۆژێک به‌ر له 10هه‌مین ساڵیادی هێرشه تێرۆرکارییه‌کانی 11 ی سپته‌مبه‌ر بوو بۆ سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که بوو به مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 3 هه‌زار که‌س.
تاڵیبان له به‌یاننامه‌که‌یدا ئه‌مه‌ریکا تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی وه‌کو بیانو بۆ شه‌هید کردنی موسوڵمانانی بێ‌تاوان به‌کارهێنا.
شایانی باسه تاڵیبان به رله هێرشه‌که‌ی 11 ی سپته‌مبه‌ر په‌نای ئه‌لقاعیده‌ی دابوو که مه‌شق و ڕاهێنانه‌کانیان له نێو ئه‌فغانستاندا ئه‌نجام بده‌ن و هه‌رده‌م پشتیوانی له‌و گروپه تیرۆرستییه کردووه و هه‌روه‌ها ئوسامه بن لادنی سه‌رۆکی ئه‌ڵقاعیده‌ی نه‌ده‌دا به ده‌ست ئه‌مه‌ریکاوه.