Accessibility links

تاڵیبانی ئەفغانسـتان ڕێبەرێـکی نوێ بۆخۆی دەسـتنیشان‌دەکات


تاڵیبانی ئەفغانسـتان ڕێبەرێـکی نوێی بۆخۆی دەسـتنیشانکردووە تاوەکو شوێنی مەلا ئەختەر مەنسور بگرێتەوە، ئەوەی ڕۆژی شەممە بە هێرشێـکی ئاسمانی ئەمەریکا لە ناوچەی بلوچستانی پاکسـتان کوژرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە تاڵیبان لە ڕاگەیاندنێـکیدا کە بە زمانی پەشتۆ بڵاویکردووەتەوە، بە فەرمی پشـتڕاستی کردەوە مەلا ئەختەر بە هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکایی کوژراوە.

پاشان نووسیویەتی "مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخونزادە وەک ڕێبەری نوێی ئیمارەتی ئیسلامی(تاڵیبان) دەسـتنیشانکراوە، ئەمەش پاش ئەوەی بە کۆی دەنگ لە ئەنجومەنی شورا (ئەنجومەنی باڵا) لەسەری ڕێکەوتن، وە هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی شورا بەیعەتی خۆیان بۆ ڕاگەیاندووە."

ڕۆژی دووشەممە سەرۆک ئۆباما پشـتڕاستی کردەوە مەلا ئەختەر لەناوبرا چونکە کۆسپ بوو لە بەردەم هەوڵەکانی ئاشتی و ئاشتەوایی لە ئەفغانسـتاندا.

جێی ئاماژەیە ئەم ڕێبەرە نوێـیەی تاڵیبان لەگەڵ سراجەدین حەقـقانی ڕێبەری تۆڕی حەقـقانی بەدکار، جێگری مەلا ئەختەر بوون.

XS
SM
MD
LG