تاهیری خالیدی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت ڕۆژئاوا زیاتر بایه‌خ به به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران ده‌دات به به‌راورد له‌گه‌ڵ بارودۆخی مافه‌کانی مرۆڤی وڵاته‌که ، چونکه هه‌ر وڵاته به شێوه‌یه‌ک یان به شێوه‌یه‌کی تر به‌رژه‌وه‌ندی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌یه.
به‌ڕێز خالیدی ده‌شڵێت ئۆپزسیۆنی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ش ئه‌و پێگه‌یه‌ی نییه که چاوه‌ڕوانی لێبکه‌یت کێشه‌کانی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا بخاته به‌رچاو تا سه‌رنجی بدرێتێ ، چونکه نه خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌که نه خاوه‌نی ستراتیژیه‌تێکه تا خۆی وه‌ک به‌ره‌یه‌ک نیشان بدات بۆ داکۆکی کردن له مافه‌کانی مرۆڤ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:08 خوله‌كه.