Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن فڕۆکەخانەی سەربازی شاری تەبەقەیان لەژێر دەستی داعشدا دەرهێناوەتەوە


ئەو هێزانەی ناو سوریا کە ئەمەریکا پاڵپشتییان دەکات و دژی داعش دەجەنگن ڕایانگەیاند فڕۆکەخانەی سەربازی پێشووی سوریا لە نزیک شاری تەبقە کۆنتڕۆڵ کردۆتەوە کە دەکەوێتە سەر ڕووباری فورات.

هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لە هێزە کوردیەکان و چەکدارە عەرەبەکان پێکهاتوون و هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا پاڵپشتیان لێدەکەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە دەستیان گرتووە بەسەر فڕۆکەخانەیەکی سەربازیدا.

پێشتر تەڵاڵ سلوی وتەبێژی هێزەکانی دیموکراتی سوریا وتی چەکدارەکانی لە سەدا 60بۆ 70ی فڕۆکەخانەکەی گرتۆتەوە بەڵام لەناو فڕۆکەخانەکە و ئەملاولاکانیدا لە شەڕێکی قورسدان لەگەڵ چەکدارانی داعش.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG