Accessibility links

مێزگردی هه‌فته‌: کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال/ شاهۆ حه‌سه‌ێنی، به‌ختیار عه‌لیار

  • Jani Diylan

کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال ناو به‌ ناو کۆبۆنه‌وه‌کانی خۆی له‌ شوێنی جۆرا و جۆر وه‌ یاخود وڵاتانی جیا ئه‌نجام ده‌دات و له‌ هه‌فته‌ی ڕابووردو کوبۆنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی له‌ وڵاتی نۆرویژ ئه‌نجام دابو که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌کانی کورد، ئازه‌ری، به‌لوچ و نه‌ته‌وه‌کانی تری ئێرانی تێدا به‌شداریان کردبوو.

شاهو حوسه‌ێنی نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شێ کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌ کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌مجار بێجگه‌ باسکردن له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی کارو باره‌کانی ساڵی رابوردوو و په‌ێڕوپرۆگرام و هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌ر وه‌ها باس له‌سه‌ر وتو وێژ و هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵ ئوپوزسیۆنی دیکه‌ی ئێرانی کرا که‌ ئێستاکه‌ له‌ ده‌روه‌ی وڵات خه‌ریکی چالاکیه‌کانیان.

به‌ختیار عه‌لیار نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال ده‌ڵێت به‌شدار نه‌بونی هه‌مو لایه‌نه‌کان له‌م کۆنگره‌دا به‌ هۆی ئه‌و له‌یه‌ک ترازانه‌ و له‌یه‌ک جیابۆنه‌وانه‌دا بوه‌ که‌ چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێش هاتوه‌ته‌ گۆڕێ بوه‌ته‌ به‌ربه‌ستێک له‌به‌ر

ده‌می ئه‌وه‌ی که‌ هه‌مو لایه‌ک بتوانن به‌شداری ئه‌م رێکخراوه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال بن .

‌ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 16:17 خوله‌كه

XS
SM
MD
LG