له کاتێکدا چه‌ند رۆژێک به‌سه‌ر رۆژی پشتێوانی له ئازادی رۆژنامه‌وانی تێده‌په‌رێت، له کوردستان و هه‌ر وا له هه‌نده‌ران ئه‌م رۆژه به‌رز راده‌گێردرێت و به‌و بۆنه‌شه‌وه دوه‌مین ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامه‌وان سه‌رده‌شت عوسمانێش به‌رز راده‌گیردرێت.
به‌شدار عوسمان برای رۆژنامه‌وانی تیرۆر کراو سه‌رده‌شت عوسمان و هۆزان مه‌حمود چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ژنان که له به‌رنامه‌یه‌کی چه‌تری ئازادی له له‌نده‌ن به‌شداری ده‌که‌ن له مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌ماندا تێشکێک ده‌خه‌نه سه‌ر تیرۆرکردنه‌که‌ی رۆژنامه‌وان سه‌رده‌شت عوسمان.
به‌شدار عوسمان: په‌یامی ئێمه ئه‌و سیناریۆ گاڵته جاریانه با ئێتر به‌س بێت و ده‌ست هه‌ڵگرن له سۆکایه‌تی کردن به سه‌رده‌شت و ئازادی خوازانی کوردستان.
هۆزان مه‌حمود: کۆڕه‌که‌مان تاێبه‌ته چوون به ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه که گوایه 5/5 بکرێته رۆژی ئازادی له کوردستان و هه‌ر وه‌ها یادکردن له سه‌رده‌شت وه بۆ سووربون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر داکۆکی له‌و که‌ێسه‌ی سه‌رده‌شت و ره‌وایی بۆ خۆی و خانه‌واده‌که‌ی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 15:54 خوله‌كه