چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن سه‌رله‌به‌یانی شه‌ممه سه‌ربازی سوری به تانکه‌وه شـاڵاویان بۆ ناوشـاری بانیاسی که‌نار ده‌ریا بردووه، ئه‌مه‌ش پاش ڕۆژێـک له پـێـکدادانه‌کانی نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت ئه‌وانه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 31 که‌سیان لێـکه‌وتۆته‌وه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به‌لم و پاپـۆڕی له‌شـکری له که‌ناره‌کانی ئه‌و شـاره به‌نده‌ریـیه دێن و ده‌چن. هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسایی AFP ده‌ڵێت شـارۆچکه‌ی به‌یدای نزیک بانیاسیش به تانک گه‌مارۆ دراوه.
چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌لیکتریک و هێڵه‌کانی ته‌له‌فون و ئنته‌رنێت له شـاری بانیاس بڕاون به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌شـکر له سێ قۆڵه‌وه خۆیان به ناو شـاره‌که‌دا بکه‌ن. جێی ئاماژه پـێـکردنه شـاری بانیاس ناوه‌ندێـکی ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی دژ به سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن دوێنێ پاش نوێژی هه‌ێنی به هه‌زاره‌ها که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان. خۆپـیشـانده‌ران له دیمه‌شقی پایته‌خت گردبوونه‌وه و هه‌روه‌ها له چه‌ند شـارێـکی دیکه‌ی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که و داوای ڕووخاندنی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دیان ده‌کرد.
چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا ته‌قه‌یان له خه‌ڵـکی کردووه و به لایه‌نی که‌م 26 که‌سیان کوشـتووه. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی سوریا (سانا) ڕایگه‌یاند بانده تاوانکاره چه‌کداره‌کان ئه‌فسه‌رێـک و 4 پـۆلیسیان له شـاری حومس کوشـتووه.
هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ئاسایش ڕۆژی هه‌ینی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن ڕیاض سه‌یفیان ده‌سـتگیرکرد له خۆپـیشـاندانێـکی لایه‌نگرانی دیموکراسی له ناوچه‌ی مه‌یدانی ناوه‌ندی دیمه‌شق.