Accessibility links

سی ئێن ئێن: وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لەوانەیە پێشنیاری ناردنی هێزی سەربازی بکات بۆ سوریا


تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن دەڵێت وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا "پێنتاگۆن" لەوانەیە بۆ یەکەمجار پێشنیاری ناردنی هێزی سەربازی بکات بۆ سوریا بۆ شەڕکردن دژی چەکدارانی تووندڕەوی داعش.

ئەمەش یەکێکە لەو بیرۆکانەی کە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بیری لێدەکاتەوە دوای ئەوەی سەرۆک ترامپ هەتاکوو کۆتایی ئەم مانگەی داوە بە کاربەدەستانی وەزارەتی بەرگری بۆ ئەوەی پێشنیارەکانیان بخەنە ڕوو سەبارەت بە خێراکردنی پڕۆسەی لەناوبردنی داعش.

کاربەدەستە ئەمەریکییەکە کە نەیویست ناوی خۆی بڵاوببێتەوە وتیشی کە ئەمەریکا ژمارەیەکی کەمی لە ‌هێزی تایبەت هەیە لە سوریا، وتیشی ئەم بابەتە هێشتا کاری لەسەر دەکرێت و پێشنیار نەکراوە بۆ سەرۆک ترامپ

سی ئێن ئێن وتیشی وردەکارییەکانی پێشنیارەکە بەتەواوەتی ڕوون نەکراونەتەوە بەڵام بیرۆکەکە یەکێکە لەو بیرۆکە زۆرانەی کە هێشتا کاریان لەسەر دەکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG