Accessibility links

سوریا و کورده‌کان


دانیه‌ل واگنر له‌ توێژێنه‌ر له‌ گرووپی چاره‌سه‌ری یه‌کانی مه‌ترسی وڵات
دانیه‌ل واگنر له‌ توێژێنه‌ر له‌ گرووپی چاره‌سه‌ری یه‌کانی مه‌ترسی وڵات
سوریا و کوردەکان

پێشەکی: کوردەکانی سوریا لە نێوەڕاستی شەڕی نێوخۆیی دا گیریان خواردوە، لە نێوخۆیاندا شەڕ دەکەن و هەروەها شەر لە دژی توندڕەوانی ئیسلامیش دەکەن بۆ ئەوەی شوێنەکانی وڵات کۆنتڕۆڵ بکەن. هەدر مورداک لە دۆڵی بەقاع لە لوبنان ئەم ڕاپۆرتەی ناردوە، شوێنێک پەنا خوازانی کوردی سوریا بۆ ئەو شوێنە پەڕیوەبوونە.

کاتێک سوعاد زینۆ ساڵیک لە مەو پێش لە گەڵ سێ منداڵان سوریای بە جێ هێشت، ئەو ولاتێکی جێ هێشت کە بۆنەکانی پشوودانی کوردی قەدەغە کردوه‌ و ڕیگای پێنادرێت مێژووی کورد یان زمانی کوردی لە قوتابخانەکان دا فێری بن.
بەڵام بۆ بنەماڵەکانی وەک زێنۆ، کە بە گرفتێکی زۆر خۆیان وه‌ک په‌ناخواز لە دوو ژوور لە نزیک سنووری سوریا له‌ لوبناندا جێکردۆته‌وه‌، شەڕ هێچ شتێکی باشی بۆ کوردەکان نیە.

زێنۆ لە دەمێکدا سەبارەت به‌ سەختی ژیانی ئاوارەیی لە ئاکامی شەری کاول بوو دا دەدوێت، دەڵیت تەنانەت منداڵەکانی ناچنە قوتابخانە.
کوردەکانی سوریا بە ژمارەی دەیان هەزار کەس ئاوارە بوونە لە دەمێکدا شەر لە سوریا دا نەتەنیا لە نێو لایەنەکانی کوردی دا زیاد دەبێت، بەڵکوو لە نێو گرووپەکانی کورد و یاخی بووانی ئیسلامیشدا په‌ره‌ده‌ستێنێت.

هێندێک گرووپی کوردی پشتیوانی لە سەرۆک بەشار ئەل ئەسەد دەکەن لە دەمێکدا هی دیکە لە گەڵ سەرهەڵداوانی لەشکری ئازادی سوریان. گرووپەکانی ئیسلامی، وەک ئەلقاعیدە و جەبهەت ئەل نوسرە وەک هاوپەیمانی لەشکری ئازادی سوریا وەک دوژمنانی سەرسختی کوردان چاو لێدەکرێن.
گیورگیو کافیڕۆ لێکۆڵەر بۆ کۆمپانی ڕاوێژکاری چارەسەری مەترسێکانی وڵاتە.

کافیرۆ: "هێندێک لە ئەو گرووپە ئیسلامی یانە سەری کوردانیان بڕیوە و هەڕەشەیان لە گەلێک کۆمەڵی کوردان کردوە ئەگەر ئەوان مل کەچی گرووپەکانی ئەلقاعیدە نەبن، ئەوە ڕووبەرووی کاری توند و تێژی دەبنه‌وه‌.

توند و تیژی لە زیادبووی نێوان ئیسلامی یەکان و کوردان قەیرانی باری مرۆڤایەتی کوردانی زیاتر کردوە کە هه‌روا بۆ ولاتەکانی تورکیا، عێڕاق، لوبنان، ئوردون و میسر په‌ڕیوه‌ده‌بن.

دانیەل واگنر، کە لە گەڵ کافیرۆ کار دەکات ئەوەی مەسەلەکان زیاتر بە گرفت دەکات ئەو خاکەی ژمارەیەکی زۆری کوردان لە سوریا لە سەری دەژین، یەکجار پڕبایخە.

واگنر: "تەنیا سەرچاوەکانی ڕاستەقینەی نەوتی سوریای لە باکووری خۆر‌هەڵاتی وڵاته‌ - بۆیە لە ڕوانگەی سەرچاوەکانی سرووشتی یەوە، کە ئەمه‌ بایخێکی گەورەی هه‌یه‌، بەشی زۆری کوردەکان تێدا دەژین. هه‌روه‌ها ئیسلامی یەکان، بە شیوەیەکی سرووشتی، دەیانەویت بەشێک لە ئەوەیان بەرکەوێت، وەکی حکومەتی دەیەوێت دەستی بە سەر دا هەبێت."

کوردەکان کە لە نێو سوریا و ولاتانی درواسێی واتا عێڕاق، تورکیا، ئێران دا بڵاوبوونەتەوە لەهەوڵی خۆدموختاری نەتەوەیی لە کوردستانێکی گەورە دان. لە سوریا، کوردەکان ٩ لە سەدی دانیشتوانی وڵات پێک دێنن.

توژێنەر واگنر دەڵێت وڵاتی کوردستان- یان شتێکی وەک ئەوە- ڕەنگ بێت ئێستا "هیوایەکی خەیاڵی " بێت بەڵام بیرێکی گرنگ لە هەولەکانی ئاشتی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست دایە.
واگنر:"تێگەیشتنی من ئەوەیە کە هەتا ئەو کاتەی مەسەلەی کوردستانی گەورە چارەسەر نەبێت ئاشتێکی ڕاستەقینە لە خۆرهەلاتی ناوەڕاست وه‌دی نایه‌ت، هەر وه‌ک چۆن ئاشتێکی ڕاستەقینە و بەردەوام نابێت هەتا ئەو کاتەی مەسەلەی ئیسڕایل فەلەستین یەکان چارەسەر دەبێت."

بەڵام، هێندێک توژێنەر دەلێن سەرئەنجامی درێژخایەنی کێشەی سوریا بۆی هەیە بۆ کوردەکان ئاکامی باشی هەبێت.

توێژێنەر کافیرۆ دەڵیت کە ئەگەرچی هێچ کۆتای یەک بۆ شەڕەکە بەدی ناکرێت، بۆی هەیە سه‌رئه‌نجام کوردەکان مافی زیاتر لە سوریادا وەدەست بێنن.

کافیرۆ" ئەوان باقی سوریا دەبینن کە تووشی شەرێکی پڕگرفت و خوێناوی بوە و لە ئەو چوارچێوە دایە کە ئەوان هەوڵ دەدەن بە ئاستێکی خۆدموختاری بگەن کە لەوەتا وڵاتی سوریا دامەزراوە ئەوان بەدییان نەکردوە."
XS
SM
MD
LG