وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ده‌ڵێت پـێویسته چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ناو سوریا له لایه‌ن خه‌ڵـکی سوریاوه خۆی بێت، ده‌شڵێت ڕووسیا پـشـتیوانی له هیچ ده‌سـتێوه‌ردانێـکی ده‌ره‌کی ناکات.
لاڤرۆڤ ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ئه‌م لێـدوانه‌ی دا به‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه له جنێڤ سـازبکرێت که تیایدا زلهێزانی جیهان تاووتوێی پـلانی ئاشـتی نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆفی ئه‌نان ده‌که‌ن.
لاڤرۆڤ له‌و باره‌یه‌وه گوتی مه‌به‌ست له‌م کۆبوونه‌وه‌یه پـشـتیوانیکردنه له پـلانی کۆفی ئه‌نان و هه‌روه‌ها دانانی مه‌رجه‌کان بۆ کۆتایی هێنان به توندوتیژی و پاشـان ده‌سـتکردن به دیالۆگێـکی نیشـتیمانی له نێوان هه‌موو سوریـیه‌کاندا.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕۆژی هه‌ینی له شاری سـانت پـیته‌رسبێرگ لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن کۆبـبێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له درێژه‌ی لێـدوانه‌که‌یدا گوتی کارێـکی هه‌ڵه‌یه ئێرانی هاوپه‌یمانی سوریا بانگهێشـتی کۆبوونه‌وه‌که‌ی جنێڤ نه‌کراوه. لاڤرۆڤ ئێرانی به وڵاتێـکی کاریگه‌ر له مه‌سه‌له‌که‌دا ناوزه‌دکرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه عه‌ره‌بسـتانی سعودی که پـشـتیوانکارێـکی به‌رچاوی نه‌یارانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌سه‌ده، ئه‌ویش له لیسـتی به‌شـداربووانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی جنێڤدا لادراوه.
به‌ڕێز ئه‌نان پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا و نوێنه‌رانی کۆمکاری عه‌ره‌بی بانگهێشـتی کۆبوونه‌وه‌که کردووه. کۆفی ئه‌نان دوێنێ چوارشه‌ممه گوتی کۆمه‌ڵی کاری سوریا هه‌وڵ ده‌دات ڕێـکه‌وتنێـک به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سوریادا.
ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریاش ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه گوتی به هیچ گۆڕانکاریـیه‌کی سیاسی قایل نابێت ئه‌گه‌ر بێت و تیایدا به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نه‌بێت.