Accessibility links

شکستی سه‌رهه‌ڵداوان له حه‌ڵه‌ب و کاریگه‌ری له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوا

  • شاهێد عەلەوی

کونتڕۆڵی دووباره‌ی حه‌ڵه‌ب له‌ لایه‌ن له‌شکری به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ و شکستی هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداو ئه‌و پرسیاره‌ی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ که‌ ده‌بێت ئه‌م شکسته‌ وه‌ک ده‌ستپێکی کۆتایی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا چاولێبکه‌ین یان ئه‌مه‌ ته‌نیا لاپه‌ڕه‌یه‌کی تر له‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ خوێناوییه‌ که‌ هێشتا دیار نیه‌ چه‌ند جاری تریش وه‌ره‌ق ده‌خوات.

کونتڕۆڵ کردنی حه‌ڵه‌ب له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه‌وه‌ چ کاریگه‌رییه‌کی له‌ سه‌ر کورده‌کان ده‌بێت. گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسوود له‌ حه‌ڵه‌ب له‌ ژێر کونتڕۆڵی کورده‌کان دایه‌ و دیار نیه‌ که‌ ئایا هێزه‌کانی سوپای سوریا کونتڕؤڵی هێزه‌کانی کورد له‌ شێخ مه‌قسوود قه‌بوڵ ده‌که‌ن یان دوای سه‌قامگیربوون له‌ ئه‌و شاره‌ هێرش ده‌که‌ن سه‌ر ئه‌وانیش.

به‌ گشتی سه‌رکه‌وتنی حکومه‌تی به‌شار له‌ شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ئایا ده‌توانێت به‌ مانای ئه‌وه‌ بێت که‌ ڕه‌وشی نه شه‌ڕ نه‌ ئاشتی نێوان کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوا و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له‌ سوریا کۆتایی دێت. چه‌ند ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بکه‌ین که‌ هێزه‌کانی سوپای سوریا و هاوپه‌یمانانی هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ ناوخۆی سوریا دا.

بۆ تاو و تۆکردنی ئه‌م پرسیارانه‌ له‌ به‌رنامه‌ی "هه‌لۆ واشنگتن"ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا میوانداری به‌ڕێزان به‌شار ئه‌مین ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دێمۆکڕاتی کوردستانی سوریا له‌ حه‌سه‌که‌ و به‌ڕێز کۆماس شه‌هبازی، ڕۆژنامه‌وان له‌ قامیشلوو ده‌که‌ین.

XS
SM
MD
LG