Accessibility links

سەرچاوەی لەشکری ڕووسیا: هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حەلەب دەسـتپێدەکاتەوە

  • VOA News

ئاژانسی ئنتەرفاکسی ڕووسیا دەڵێت سەرچاوەیەکی لەشکری لە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەیەوە ئاشکرای کردووە کە لە چەند کاژمێری داهاتوو دەسـتدەکەنەوە بە بۆردومانکردنی هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا لە شاری حەلەب.

هەروەها سەرچاوەیەکی دیکە گوتویەتی کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەدمیراڵ کۆزنیتسۆڤ بەشداری لە هێرشە ئاسمانیـیەکان دەکات و هاوکات بە موشەک کالیبەریش هێرشەکانیان ئەنجام دەدەن بۆ سەر هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن لە قەراغ شاری حەلەب.

پـێشتر ڕووسیا ئاگاهی دا ئەگەربێت و هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەسەد لە شاری حەلەب ڕانەگرن، ئەوا بە توندی وەڵامدانەوەی دەبێت.

XS
SM
MD
LG