Accessibility links

ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی داخراو سـازدەکات بۆ تاووتوێکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەستی سوریا


ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینی کۆبوونەوەیەکی داخراو سازدەکات بۆ تاووتوێکردنی ئاگربەستی سوریا، ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئەمەریکا و ڕووسیا لەسەری ڕێکەوتن و ڕۆژی دووشەممە چووە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.

بڕیارە لەو کۆبوونەوەیە وردەکاری ڕێکەوتنەکە بخرێتە ڕوو و پاشان بڕیار بدەن پـشـتگیری بکەن یان نا.

ڤیتالی چۆرکین نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ڕەنگە ڕۆژی چوارشەممە بڕیاری پشـتگیرکردن لە ئاگربەستەکە پەسەندبکرێت. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد شیانی هەیە کاربەدەسـتانی باڵاتر لە نوێنەرەکان بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.

هەندێک لە وڵاتان، لەوانە فەڕەنسا داوادەکەن وردەکاری زیاتریان سەبارەت بە ڕێکەوتنی ئاگربەستەکە بۆ ئاشکرابکرێت، بەر لەوەی دەنگی لەسەر بدەن.

لەوەتای ڕۆژی دووشەممەوە ئاگربەستەکە چووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە چەندان جار پـێشـێلکراوە، بەڵام بەو شێوەیە نەبووە کە هەرەس بە ڕێکەوتنەکە بهێنێت. هەروەها ئەو کۆمەکە مرۆیـیانەی بڕیاربوو لە تورکیاوە بەرەو شاری حەلەب ببرێن، هێشتا لەسەر سنوور ڕاگیراون.

XS
SM
MD
LG