Accessibility links

ناسر حاجی مەنسور: هیچ هێزێـکی سوریای دیموکرات لە ئەوبەری فوراتەوە نەماونەتەوە


ڕۆژی چوارشەممە چەند گروپـێـکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بە هاوکاری تورکیا چوونە ناو خاکی سوریا بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەی جەرابلوس.

ئۆپەراسیۆنەکە لە کاژمێر 4 ی بەرەبەیان دەسـتیپـێـکرد بە بەشداری 1000 چەکداری ئۆپـۆزسیۆن و 250 سەربازی تورک بە چەکی قورسەوە. هەر هەمان ڕۆژ کۆنترۆڵکردنی جەرابلوس تەواوبوو.

گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆن ئەوانەی بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنەکە بریتین لە گروپی سوڵتان موراد و گروپی نورەدین ئەلزەنکی و گروپی ئەحرار ئەلشام.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە وتارێـکدا ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکە ئەمانجی داعش و هێزەکانی سەر بە پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) یە.

لەم بارەیەوە ناسر حاجی مەنسور ڕاوێژکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەوان وەکو داگیرکەر لەو هێزانە دەڕوانن کە چوونەتە ناو جەرابلوسەوە.

گوتیشی لەوەتای شاری مەنبج ڕزگارکراوە ئەوان هیچ هێزیان لە ئەوبەری ڕووباری فوراتەوە نەماوە.

XS
SM
MD
LG