Accessibility links

هێزەکانی ئەسەد دەڵێن بۆ ماوەی سێ ڕۆژ شەڕ لە سەرانسەری سوریا ڕادەگرن


لەشکری حکومەتی سوریا دەڵێت بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ لە سەرانسەری وڵاتەکە سیستەمی هێورکردنەوە دەگرێتەبەر و خۆی لە شەڕ و پـێکدادان لادەدات.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فەرمی سانای حکومەتی سوریا بەیانـنامەیەکی فەرماندەیەتی لەشکری وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە لە کاژمێر 1 ی بەرەبەیانی چوارشەممە هەتا کاژمێر 1 ی بەرەبەیانی شەممە هێزەکانی حکومەت لای خۆیانەوە سیستەمی هێورکردنەوە دەگرنەبەر، واتە ڕاگرتنێـکی کاتی بۆ شەڕ.

بەڵام گروپی جەیش ئەلئیسلامی هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن دەڵێت هەرچەندە هێزەکانی ڕژێم ئەم بڕیارەیان داوە بەڵام هێشتا هێرش دەکەنە سەر شارۆچکەی میدعای نزیک دیمەشق کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆندایە.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەویش پشـتڕاستی کردەوە کە شەڕ و پـێـکدادان لەو ناوچەیە بەردەوام. دەشڵێت هێزەکانی ئەسەد و چەکدارانی حزبوڵڵا دەستیان گرتووەتەوە بەسەر شارۆچکەکە و لە ئێسـتادا چەکدارانی جەیش ئەلئیسلام لە دەوروبەری شارۆچکەکە ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

XS
SM
MD
LG