Accessibility links

هێمن سه‌یدی: جه‌یشی ئێسلام له ڕوی ئایدولوژیه‌وه هیچ جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی له گه‌ڵ داعێش‌دا نیه.

  • شاهێد عەلەوی

هێمن سه‌یدی

هێمن سه‌یدی

مارک تۆنێر، وته بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت به‌رده‌وامی هێرشه ئاسمانیه‌کانی روسیا بو سه‌ر گروپ و هێزه چه‌کداره‌کانی دژی به‌شار ئه‌سه‌د و له وانه ئه‌و هێرشه‌ی بووه هۆی کوژرانی زه‌هران عه‌لوش، رێبه‌ری گروپی جه‌یش ئێسلام، ده‌بێته هۆی ئاڵوز کردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که بۆ ئاشتی له سوریا له ئارادایه.

تۆنێر هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا هه‌رگیز یارمه‌تی جه‌یش ئێسلامی نکردوه، به‌ڵام ئه‌و گروپه له دانیشتنه سیاسیه‌کان بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ری سوریا به‌شداری هه‌بوه و دژی داعێش شه‌ری کردوه.

هه‌ندێک له چاودێرانیش ده‌ڵێن گروپی جه‌یش ئێسلام نابێت وه‌ک مه‌ترسیه‌کی ترۆریستی چاوی لێ بکرێت چون ئه‌و گروپه هه‌ر چه‌ند هه‌وڵ بو دامه‌زرانی ده‌سه‌ڵاته‌کی ئێسلامی ده‌دات، به‌ڵام کرده‌وه‌ی تیرۆریستی نه‌بوه‌ و مودێلی دڵخوازی بۆ حۆکمڕانی به مودێلی عه‌ره‌بستان نزیکه، واته ته‌نیا ده‌یانه‌وێت سیسته‌مێکی ئێسلامی له ناوخۆی سوریا دابمه‌رزینن.

ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که به ئامانج کردنی زه‌هران عه‌لوان ده‌بێت وه‌ک هه‌وڵێکی پلان داڕێژراو بۆ وه‌شکه‌ست هێنانی دانیشتنه‌کانی ئاشتی چاوێ لێ بکرێت؟ له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، له کاتێکدا هه‌ندێک له‌م گروپه ئێسلامیانه که به‌شداری پرۆسه‌ی ئاشتین، خۆیان به توندئاژویی تاوانبارن و هه‌روه‌ها دژی هێزه کوردیه‌کان هه‌ڵوێستیان گرتوه، ئایا دانوستانه‌کانی ئاشتی بۆ سوریا و له وانه دانوستانی 25 ژانویه داهاتو له ژنو ده‌توانێت سه‌رکه‌وتو بێت؟

بو تاوتۆ کردنی ئه‌م پرسیارانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێز هێمن سه‌یدی، لێکۆڵه‌ری سیاسی، وتووێژمان کردوه.

XS
SM
MD
LG