Accessibility links

وڵاتانی زلهێز و هەرێمی کۆبوونەوەکانیان بۆ کۆتایی‌هێنان بە قەیرانی سوریا دەسـتپـێکرد

  • VOA News

ژمارەیەک لە زلهێزانی نێودەوڵەتی و نەیاران و دۆستانی حکومەتی سوریا ئەمڕۆ هەینی دەستیان بە وتووێژ کردووە بە مەبەستی هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ناوخۆی سوریا و هەروەها شیانی دورخستنەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات .

وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گوتی " هیوادام رێگەچارەیەک بۆ ئەم مەبەستە بدۆزینەوە."

جان کێری لە ڤیەنـنای پایتەختی نەمسا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و نوێنەارنی باڵای 18 وڵاتی دیکەدا بۆ ئەو مەبەستە وتووێژ دەکات و بۆ یەکەم جاریش بەشداری بە ئێران دەکەن و کۆبوونەوەکەیان دەکەنە فراوانترین گردبونەوەی وڵاتان بۆ وتووێژکردنیان لەسەر ئایندەی سوریا.

رووسیا کە پشتیوانی لە رژێمی بەشار ئەسەد دەکات ئامادەی کۆبونەوەکە بووە، هاوکات وڵاتانی عەرەبی خاوەن دەسەڵات و هاوپەیمانی ئەوروپای و ئەمەریکا ئەوانیش ئامادەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ڤیەنـنا بوون.

جێی ئاماژەیە ژمارەیەک لە بەشداربوانی کۆبوونەوەکە گوتیان کە خودی ئەم وتووێژانە نیشانەی پـێشڕەویـیە.

هاوکاتی ئەوەی هیچ ئاسۆیەکی کۆتایی هاتن بۆ شەڕی سوریا بەدی ناکرێت ، لە هەمان کاتدا فشار لەسەر هەموو لایەنکان هەبوو بۆ ئەوەی دەست بە لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پلانی گواستنەوەی سیاسی دەسەڵات بکەن کە ڕەنگە حکومەتی بەشار ئەسەد و گروپە چەکدارەکانی سوریا ڕازی بکات شەڕ ڕابگرن و رێگە بە زلهێزانی جیهان بدەن بەڵێنە هاوبەشەکانیان جێبەجێ بکەن بۆ تێکشکاندنی داعش.

XS
SM
MD
LG