Accessibility links

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: چاوەڕوان‌دەکرێت لە مانگی دە وتووێژێـکی ئاشتی بۆ سوریا بەڕێوەبچێت


جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت چاوەڕوان‌دەکرێت لە مانگی دە ڕووسیا و ئەمەریکا لەگەڵ ئێران و عەرەبسـتانی سعودیـیە و تورکیا و میسر بەشداری لە وتووێژێـکی ئاشتیدا بکەن بۆ سوریا.

میخائیل بۆگدانۆڤ ڕۆژی دووشەممە ئەمەی بۆ ئاژانسی RIA Novosti ڕوسیا ڕاگەیاند و گوتی وڵاتانی بەشداری کۆبوونەوەکەیان دەسـتنیشـانکردووە، بەڵام دەکرێت لایەنی دیکەش بانگهێشتبکرێن. گوتیشی وڵاتەکەی خوازیارە بە زووترین کات ئەو وتووێژە سـازبکرێت.

پاشان گوتی هێشـتا ئاستی نوێنەرانی وڵاتانی بەشدار بڕیاری لەسەر نەدراوە، ئایا لەسەر ئاستی شارەزایان دەبێت یان جێگری وەزیران یانیش وەزیرانی دەرەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کۆبوونەوەکان پاش پـێـکهێنانی چوار گروپی کار لە ژنێڤ بەڕێوەدەچن بە بەشداری ستیفان دێمستۆرا نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا.

XS
SM
MD
LG