Accessibility links

هێزی ئاسمانی سوپای سوریا هێرش دەکاتە سەر داعش لە ڕققە


چالاکوانانی سوریا رایگەیاند کە هێزی ئاسمانی سوپای سوریا ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر باکوری شاری ڕققە، کە داعش بە پایتەختی خۆی ناودێری دەکات.

دوو گروپ کە بنکەیان لە سوریایە لەگەڵ روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بنکە لە بەریتانیا، دەڵێن ڕۆژی پـێنجشەممە فڕۆکەی جەنگی 12 هێرشی ئاسمانیـیان کردووەتە سەر چەند شوێنێـک لە شارەکە، بەڵام نازانن ئەنجامەکانیان چی بوون.

هاوکات ستیفان دی‌مستورا نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا لە دیمەشق لەگەڵ وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبووەوە. وەلید موعەلیم گوتویەتی شەڕی تێرۆرزم لە پـێش هەموو کارەکانی حکومەتی سوریایە.

بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە چاوپێـکەوتنێـکدا لەگەڵ ڕۆژنامەوانانی ڕووسیایی گوتی چارەسەری سیاسی لە وڵاتەکەی نایەتە دی هەتا شکست بە تێرۆرزم نەهێنرێت.

XS
SM
MD
LG