Accessibility links

داعش هەوڵی کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەخانەی دێرئەزوری سوریا دەدات

  • VOA News

داعش هێرش کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی دێرئەزوری لەشکری لە پارێزگای دێرئەزور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەپـێی هەواڵەکان شەڕی قورس لە ئارادایە و دەیان کوژراو لە هەردوو لایاندا هەن.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی لە دوێنێ سێشەممەوە شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئەسەد و داعش لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە بەردەوامە و بە لایەنی کەم 36 چەکداری داعش و 18 سەرباز و چەکداری سەر بە حکومەت کوژراون.

هەروەها نووسیویەتی زانیاری باوەڕپـێـکراویان پـێگەیشتووە 13 لەو چەکدارە کوژراوانەی داعش خەڵکی ڕەققەن و تەرمەکانیان بۆ نەخۆشـخانەکانی ئەو شارە براونەتەوە. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات 2 لەو کوژراوانە کە یەکێـکیان منداڵ بووە تەقینەوەی خۆکوژیـیان بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ئەنجامداوە.

پاشان دەڵێت داعش توانیویەتی دەستبگرێت بەسەر یەکەیەکی موشەک و بینایەکی فڕۆکەخانەکەدا.

XS
SM
MD
LG