Accessibility links

کۆبوونه‌وه‌ی ئیستانبوڵ و مه‌سه‌له‌ی سوریا

  • Salah Piroty

کۆبوونه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌ ئیستانبوڵ له‌ مارسی 2013

کۆبوونه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌ ئیستانبوڵ له‌ مارسی 2013

هاوبه‌ندی نیشتمانی سوریا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ بو ماوه‌ی سێ روژان له‌ ئیستانبوڵ کوبوونه‌وه‌ی هه‌بێت.

هاوبه‌ندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌ خه‌ریک بوو له‌ ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ له‌ ئیستانبوڵ کۆبێته‌وه‌ که‌ داخوا له‌ وتووێژه‌کانی مانگی دابێتدا به‌شداری بکات یان نا که‌ سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ی سوریایه‌ و ئه‌و وتوویژانه‌ له‌ لایه‌ن موسکو و واشنگتنه‌وه‌ ڕێکخراون. به‌لام ئوپوزسیونه‌که‌ تی بینی سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی حکومه‌تی سوریا له‌ وتوویژه‌کانی پلان دانراو دا هه‌یه‌. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دوریان جۆنز له‌ ئیستانبوڵه‌وه‌ ڕاپۆرت ده‌کات.

هاوبه‌ندی نیشتمانی سوریا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ بو ماوه‌ی سێ روژان له‌ ئیستانبوڵ کوبوونه‌وه‌ی هه‌بێت. وه‌به‌چاوگرتنه‌کانی جیدی ئه‌وه‌ش ده‌گرنه‌وه‌ داخوا به‌شداری کوبوونه‌وه‌که‌ بکه‌ن یان نا که‌ موسکو و واشنگتن نێوبژی ده‌که‌ن بو ئه‌وه‌ی کوتایی به‌ خوێنڕێژی له‌ سوریادا بهێنرێت.
ئه‌مریکا و رووسیا له‌ هه‌ول دان حکومه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیون له‌ سه‌ره‌تا ی مانگی 6 بو وتوویژان له‌ سه‌ر چاره‌سه‌رێکی سیاسی لیک کوبکه‌نه‌وه‌.

به‌لام خالید ساڵح، وته‌بێژی هاوبه‌ندێکه‌ ده‌ڵێت له‌ به‌رچاوگرتنی جیدی سه‌باره‌ت به‌ به‌شداربوون له‌ کوبوونه‌وه‌که‌دا هه‌یه‌.

ساڵح: "نیگه‌رانی سه‌ره‌کی ‌ئیمه‌ هه‌مانه‌ له‌ هه‌مان کات دا که‌ سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ ڕێگه‌ی کونفرانسه‌وه‌‌، بارودۆخی نیو سوریا ڕۆژ به‌ ڕۆژ به‌ره‌وخراپی ده‌ڕوات، ئیمه‌ له‌ بانیان ده‌بینین کوشتاری زیاتر ده‌کرێت. بۆیه‌ زور نیگه‌رانی ئه‌وه‌ین‌ که‌ ئه‌سه‌د هیچ نیاز پاکێک به‌ره‌و چاره‌سه‌ریکی سیاسی نیشان نه‌دات."

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریکا جان کێری هوشداری سه‌ره‌نجامی جیدی داوه‌ ئه‌گه‌ر دمشق مانگی دابیت به‌شداری کوبوونه‌وه‌که‌ نه‌کات. ئه‌و هه‌روه‌ها داوای له‌ ئۆپۆزسیۆنی سوریا کرد که‌ به‌شداری بکات.

واشنگتن وی ده‌چێت چاوه‌ڕوانی له‌ حکومه‌تی تورکیا هه‌بێت کارتیکردنی خوی بو سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌ کاربێنێت، له‌ده‌مێکدا سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕاک ئۆباما ئاماژه‌ی پێدا دوای ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ له‌ واشنگتون دا پیک هینا.

ئۆباما:"سه‌رۆک وه‌زیر له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ گوشارهێنان بۆ سوریایه‌کی دێمۆکڕاتی به‌ بی به‌شارئه‌ل ئه‌سه‌ده‌. و تورکیا نه‌خشێکی گرنگی ده‌بێت له‌ ده‌مێکدا ئێمه‌ نوێنه‌رانی ڕێژیم و ئۆپۆزسیون له‌ حه‌وتوه‌کانی دابێت دا لێک کۆده‌که‌ینه‌وه‌."

تیکست: سه‌روک وه‌زیری تورکیا یه‌کێک له‌ پشتیوانانی به‌ هێزی ئۆپۆزسیۆنی سوریایه‌، ریگای به‌ باڵه‌کانی سیاسی و له‌شکری ده‌دات ‌هه‌ریمی وڵاته‌که‌ به‌کاربێنن. به‌ڵام هه‌تا ئه‌م دواییانه‌، ئانکارا سه‌باره‌ت به‌ ڕێکه‌وتن له‌ گه‌ل دمشق ده‌نگی ناڕه‌زامه‌ندی هه‌ڵبڕیبوو. سه‌میه‌ ئایدز، وتارنووسی دیپڵۆماتی بو روژنامه‌ی تورکی ته‌ڕه‌ف ده‌ڵێت ئانکارا ئیستا هه‌ڵوێستی خۆی گۆڕیوه‌.

ئایدیز:"هه‌ڵوێستی پێشووی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ بوو که‌ ئه‌سه‌د له‌ لایه‌ن هێزی له‌شکریه‌وه‌ لابچێت، مه‌به‌ست له‌ ڕێگای چه‌کدار کردنی ئۆپۆزسیۆن و هه‌مووی ئه‌وانه‌. به‌ڵام له‌ ڕاستیداتورکیا پشتیوانی پێویستی نیونه‌ته‌وه‌یی بو ئه‌و بیرۆکه‌یه ‌لێنه‌کرا. هه‌ر بۆیه‌ له‌ ڕاستیدا ته‌نیا بژاره‌یه‌ک ماوه‌، که‌ ئه‌ویش بژاره‌ی سازانی سیاسی ئیستایه‌. تورکیا به‌رهه‌ڵستی ئه‌و شیواز و ڕێبازه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ئێستادا نیه‌."

ئایدیز ده‌ڵێت هۆکارێکی تر بۆ گۆڕانی هه‌ڵوێستی تورکیا هێرشێکی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتوموبیلی بومبکراو زووترێکی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری سنووری ره‌یحانلی له‌ تورکیا بوو، که‌ 52 که‌سی کوشت. له‌ ده‌مێکدا هیشتا ده‌مه‌ته‌قه‌ له‌ سه‌رئه‌وه‌یه‌ کێ به‌رپرسیاری هێرشه‌که‌ بوو، هاوه‌ده‌نگی له‌ تورکیا دا هه‌یه‌ که‌ پێوه‌ندی به‌ کیشه‌ له‌ سوریا دا هه‌بوو، ئه‌وه‌ش ترسان زیاد ده‌کات که‌ توندوتیژی بۆی هه‌یه‌ ببپه‌ڕێته‌ نێو تورکیاش.

وتارنووس ئایدز پی وایه‌ پشتیوانی سه‌روک وه‌زیر ئه‌ردۆغان بو کۆنفڕانسی پلاندانراوی ئاشتی یارمه‌تی به‌ زاڵ بوون به‌ سه‌ر هه‌لویستی ئوپوزسیونی سوریا ده‌کات که‌ ده‌لین به‌شداری ناکه‌ن.

ئایدیز: تورکیا ده‌توانی ئۆپۆزسیۆن به‌ قه‌ناحه‌ت بهێنێت که‌ ئه‌وه‌ ته‌نیا ریگای‌ له‌ پێشه‌. هه‌مووکه‌سێک له‌ نێو ئۆپۆزسیۆن دا له‌ گه‌ڵ ئه‌م ڕایه‌ کۆک نیه‌. به‌ڵام تورکیا ده‌توانێت له‌ ڕاستیدا ڕێگای دڵگه‌رمیدان به‌ خه‌ڵک بۆ ئه‌نجامدانی هاسانکاری بکات، هه‌تا ئه‌وه‌ی ڕه‌نگ بێت له‌ که‌نار ڕابوه‌ستێت، هه‌ر وه‌ک ڕه‌نگ بێت پیشوو ئه‌و کاره‌ی کردبێت."

هاوبه‌ندی سه‌رانسه‌ری سوریا چاوه‌ڕوانی لێده‌کریت کاتێکی ‌سه‌ختی بو بڕیاردان هه‌بێت داخوا له‌ وتووێژه‌کانی ئاشتی مانگی دابێت به‌شداری بکات یان نا. به‌ڵام چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن ئۆپۆزسیۆن له‌ ده‌مێکدا ده‌بینێت که‌ تورکیا وه‌ک هاوپیمانیکی سه‌ره‌کی ده‌نگی خۆی تیکه‌ڵ به‌ ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کات که‌ ده‌یانه‌وێت به‌شداری وتوویژ بکه‌ن، ئه‌وه‌ ئۆپۆزسیۆن بۆی به‌ گرفت ده‌بێت که‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و داوخوازیانه‌ دا ڕابوه‌ستێت.
XS
SM
MD
LG