Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات هەوڵی تورکیا بۆ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ڕەققە ڕەتدەکەنەوە


هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن نایانەوێت تورکیا هیچ ڕۆڵێـکی هەبێت لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەی ژێر دەسـتی داعش لە باکوری سوریا.

تەلال سیلو گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ پـێـنجشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوت تەنیا هێزەکانی ئەوان بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەققەدا دەکەن و بە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکاشیان گوتووە ڕەتی دەکەن تورکیا هەرچ ڕۆڵێـکی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەبێت.

کاربەدەسـتانی ئەمەریکا دەڵێن خوازیارن لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو ئۆپەراسیۆنی ڕەققە دەسـتپـێبکات و هێزەکانی سوریای دیموکرات کە یەپەگە بەشێـکی گرنگێتی، ڕۆڵی سەرەکیـیان تیایدا هەبێت، بەڵام ئەنکەرە دژی ئەو هەوڵەیە و داوا لە ئەمەریکا دەکات لەشکری تورکیا و ئۆپـۆزسیۆنی سوریای نزیک لە خۆی بەو ئەرکە هەستن بەبێ بەشداری هێزەکانی سوریای دیموکرات.

سەبارەت بەم هەواڵە ساڵح دەمیجەر لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژی لەگەڵ ناسر حاجی مەنسور ڕاوێژکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:38 0:00

XS
SM
MD
LG