Accessibility links

فەرماندەی بورکان ئەلفورات تەنها لە دوو ڕۆژی ڕابردوو 140 چەکداری داعش کوژراون

  • Robin Rashwan

فەرماندەی گشتی بورکانی فورات دەڵێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوو داعش هێرشێـکی بەرفراوانی کردووەتە سەر هێزەکانیان بە مەبەستی ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکانیان، بە تایبەتی لە عەین عیسا، بەڵام لە هەموو قۆڵەکانەوە داعش شکاوە.

حەقی کۆبانی لە وتووێژێـکی تایبەتدا لەگەڵ ڕۆبین ڕەشوان لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتیشی تەنها لە دوو ڕۆژی ڕابردوو 140 چەکداری داعش کوژراون، لەوانە تەرمی 94 یان کەوتوونەتە دەسـتی هێزەکانیان.

پاشان باسی لەوە کرد کە ڕۆژی چوارشەممە دوابەدوای ئەوەی عەین عیسایان لە داعش پاککردەوە، جارێـکی دیکە داعش بۆ شەوەکەی هێرشێـکی دیکەی کردووەتەوە، بەڵام دیسان شکستی هێناوە.

XS
SM
MD
LG