شه‌ڕی ناوخۆ له سوریه به‌رده‌وامه و کوژران و بریندار بوون و ئاواره بوونی خه‌ڵکی مه‌دنیش هه‌ر له زیاد بوونه. له نوێترین هێرشی فرۆکه‌کانی سوپای سوریه که بازارێکی سه‌وزه فرۆشی کرده ئامانج، زیاتر له85 هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژران و 200 که‌سی تریش بریندار بوون. له هه‌مان کاتدا، له‌شکری ئه‌مه‌ریکا رایده‌گه‌ینێت که بوردمانی بنکه‌کانی داعێش له لایه‌ن فروکه‌کانی هێزه هاوپیمانه‌کان به‌رده‌وامه.
ره‌حمان جه‌وانمه‌ردی، چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ دانیشتووی هوله‌ند له سه‌ر ئه‌و باوره‌یه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داعێش بو قسه کردن نابێت و به پێی پرنسیبه‌کان ده‌بێت کومه‌ڵگای جیهانی له به‌رانبه‌ریدا بوه‌ستێت، به‌ڵام لایه‌نه‌کانی تر له درێژخایه‌ن دا هیچ ریگایێکیان بێجگه له دانوستن و وتوویژ کردن نیه.