جێـگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا بێن ڕۆدز ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما و سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان باسیان له پـێشـکه‌شکردنی کۆمه‌کی ناسه‌ربازی بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کردووه.
ڕۆدز ده‌ڵێت هه‌ردوو ڕێبه‌ر له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یاندا له سیۆلی پایته‌ختی کۆریا باشور ڕێـکه‌وتوون که‌وا ده‌بێت له کۆبوونه‌وه‌ی دۆسـتانی سوریا، ئه‌وه‌ی بڕیاره له 1 ی مانگی چواردا له ئسته‌نبوڵ سـازبکرێت هه‌وڵ بۆ کۆمه‌ککردنی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بدرێت به یارمه‌تی ناسه‌ربازی و پـێدوایستی پـزیشـکی.
پـێشـتر واشنتن چه‌ندین جار باسی له‌وه کردووه که تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌ککردنی ئۆپـزسیۆنی سوریا ده‌کات به یارمه‌تی ناسه‌ربازی. له ئێسـتادا ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیـیه سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا پـڕچه‌ک بکرێن، ده‌ڵێت ئه‌وه ڕه‌نگه ئاکامی خراپـی به‌سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیلی ئه‌و وڵاته لێ‌بکه‌وێته‌وه.