حکومه‌تی سوریا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تاوانبارده‌کات به نائارامیـیه‌کانی ناو وڵاته‌که‌ی.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی سـانای ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم نامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر یه‌ک له ڕووسیا و چین و هیندسـتان و ئا‌فریکای باشور و به‌ڕازیل و هه‌روه‌ها کۆمکاری عه‌ره‌ب کردووه و تیایدا گوتوویه‌تی وڵاته‌که‌ی هه‌نگاوی گرنگی به ئاڕاسته‌ی ڕاگرتنی توندوتیژی ناوه.
وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم له درێژه‌ی نامه‌که‌یدا گوتوویه‌تی به‌ڵام له 4 ی ئه‌م مانگه‌دا سوریا سه‌رسام بوو کاتێـک گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوای له ده‌سته و تاقمه چه‌کداره‌کان کرد چه‌که‌کانیان ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا نه‌که‌نه‌وه. ده‌شڵێت ئه‌مه ده‌سـتێوه‌ردانێـکی ڕاسته‌وخۆی ئه‌مه‌ریکایه له کاروباری وڵاته‌که‌ی.
گوتیشی حکومه‌تی سوریا ڕه‌نگه به شێوه‌یه‌کی پـۆزێتیڤانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب بکات. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی ئه‌و هیواداره کۆمکاری عه‌ره‌ب سه‌رزه‌نشتی ئه‌مه‌ریکا بکات له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سـتێوه‌ردانه و هه‌موو ڕێوشوێنێـک بگرێته‌به‌ر بۆ دانانی سنوورێـک بۆی.