سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون داوای له سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کرد بوه‌ستێت له کوشـتنی خه‌ڵکی خۆی.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به دیموکراسی له جیهانی عه‌ره‌بی که له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان سـازده‌کرێت، بان کی مون له وتارێـکدا گوتی سه‌رکوتکردن ڕێـگه‌یه‌کی داخراوه و هیچ ئه‌نجامێـکی نابێت.
گوتیشی شۆڕشه‌کانی جیهانی عه‌ره‌ب نیشـانیان دا که سه‌رده‌می حوکمی تاکه که‌سی به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت.
به‌ڕێز بان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی گۆڕان به‌ره‌و دیموکراسی له ناوچه‌که کارێـکی سه‌خته و ماوه‌یه‌کی درێژی ده‌وێت و پـێویستی به چاکسـازی ڕاسته‌قینه هه‌یه و ده‌بێت گفتوگۆ و مشـتومڕ له نێو هه‌موو پـێـکهاته‌کانی کۆمه‌ڵـگاکه‌دا هه‌بێت و ژن ڕۆڵی خۆی تیایدا هه‌بێت و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کانی ئه‌و ملیۆنه‌ها گه‌نجه بدۆزرێنه‌وه که به دوای ده‌رفه‌تی کاردا ده‌گه‌ڕێن.