Accessibility links

هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بەرەو شارۆچکەیەکی ژێر دەستی داعش پـێشڕەوی دەکەن


چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێن هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، ئەوانەی تورکیا پشـتگیریـیان دەکات، وا لە شارۆچکەیەکی ژێر دەسـتی داعش لە باکوری سوریا نزیک دەکەونەوە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی سەرچاوەکان دەڵێن هێزەکانی سوڵتان موراد و فەیلەق ئەلشام کە لە ڕێی تورکیاوە چەک و پـێداویستیـیان بۆ دابیندەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە لە پاش ڕزگارکردنی ژمارەیەک گوند وا لە شارۆچکەی ڕاعی سەر سنووری تورکیا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئیعزاز نزیک دەکەونەوە.

ئەبو یاسر کە سەرکردەیەکی فەیلەق ئەلشامە بە ڕۆیتەرزی گوتوە شەڕەکە بەردەوامە بەڵام توانیویانە بە شێوەیەکی خێرا چەند گوندێـک لە داعش ڕزگاربکەن. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردبوو کە ئامانجیان ڕزگارکردنی گوندەکانی باکوری حەلەبە لە داعش.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەویش لای خۆیەوە ڕایگەیاند ئەم هێزانەی کە بەشێـکن لە لەشکری ئازادی سوریا، توانیویانە بە لای کەم 16 گوند ڕزگاربکەن کە بۆ نزیکەی 2 سـاڵ بوو لە ژێر دەستی داعشدا بوون.

XS
SM
MD
LG