شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا به‌رده‌وامه و تا ئێستا سه‌دان هه‌زار کوژراو برینداری لێکه‌وتوه‌ته‌وه و به ملیۆنیش خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ماڵ و ژیانی خۆیان جێ هێشتووه و ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بوون. شه‌ڕه‌که ئێستا دوای چه‌ند ساڵ ئیتر ته‌نیا شه‌ڕێکی نێوخۆیی و ته‌نانه‌ت ناوچه‌یی نیه، به‌ڵکوو بوه‌ته شه‌ڕێکی جیهانی به ئه‌و مانایه که وڵاتانێکی زۆر ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که‌ش ئێستا به‌شداری شه‌ڕه‌که‌ن.
هۆی سه‌ره‌کی و فه‌کته‌ری تاقانه‌ی گه‌وره بوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که‌ی سوریا و ڕاکێشانی ڕای گشتی نه کوژرانی سه‌دان هه‌زار که‌س که سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌ه‌سه‌ندنی زۆر توندی داعێش له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌دا‌یه. جیهان ئێستا داعێش وه‌ک مه‌ترسیه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ناسێت، به‌ڵام جگه له هاوده‌نگی له به دوژمن ناسینی داعێش، هیچ چه‌شنه هاوده‌نگیه‌کی تر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و هێزه تێروریستیه مه‌ترسیداره له ئارادا نیه.
لایه‌نی ڕووسیا و ئێران که پشتگری حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن، ڕۆژئاوا و هه‌ندێک له وڵاتانی که‌نداو به هۆی سه‌ره‌کی درووست بوونی داعێش و به‌رده‌وامی چالاکیه‌کانی ده‌زانن و لایه‌نی به‌رامبه‌ریش پێی وایه سوریا و هاوپه‌یمانانیان له سه‌ره‌تادا به شێوه‌ی هه‌ڵوێست گرتنیان به‌رامبه‌ر به داعێش، ڕێگه‌یان بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و گرووپه خۆش کردووه.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا جیهان ده‌توانێت له داهاتوویه‌کی چاوه‌ڕوانکراودا داعێش له ناو ببات یان لانی که‌م ئه‌وه‌نده لاوازی بکات که نه‌توانێت هیچ مه‌ترسییه‌ک بۆ ناوچه‌که و جیهان درووست بکات و گه‌یشتن به ئامانجێکی ئاوا پێویستی به چ ستراتژییه‌کی هاوبه‌شی جیهانی هه‌یه؟
له ڕوانگه ئه‌م حه‌وتووه‌دا ئه‌م بابه‌ته‌مان له گه‌ڵ به‌ڕێزان ئه‌مین سورخابی، لێکۆڵه‌ری سیاسی و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی مه‌ستر له زانسته سیاسییه‌کان و کاکۆ عه‌لیار، توێژێنه‌ر و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی مه‌ستر له پێوه‌ندی یه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان تاوتۆ کردووه.