ڕۆژی دووشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له باکوری سوریا ته‌قه‌یان له کاروانێـکی پاسی حاجیانی تورکیا کردووه که له حه‌ج گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 2 که‌س برینداربوون.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ده‌ڵێن پاسه‌کان ته‌قه‌یان لێـکراوه پاش ئه‌وه‌ی له خاڵێـکی پشـکنیندا پـرسیاریان لێـکردوون به‌ره‌و کۆی ده‌چن. پاشـان کاروانی پاسه‌کان خۆیان به تورکیا کردووه و له‌وێ له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی نزیک سـنوور چاره‌سه‌ری بۆ دوو برینداره‌که کراوه. ڕوون نیـیه چه‌کداره‌کانی ته‌قه‌یان کردووه سه‌ر به چ لایه‌نێـکن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕوودانی هێرشه‌که‌ی پـشـتڕاستکرده‌وه، به‌ڵام ورده‌کاری زیاتری له‌سه‌ر نه‌دا.
ئه‌م ڕووداوه له کاتێـکدا بوو سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئاگاهی به سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د داوه که چه‌ند ڕۆژێـکی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ماوه و چیدی ناتوانێت به زه‌بری به‌کارهێنانی هێزی له‌شـکری بمێنێته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌وه‌تای حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ستیکردووه به سه‌رکوتکردنی خوێناوی خۆپـیشـانده‌ران، په‌یوه‌ندی نێوان ئانکه‌ره و دیمه‌شق زۆر خراپـبووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕووسیا وڵاتانی ڕۆژئاوای تاوانبارکرد به‌وه‌ی ناهێڵن به گوته‌ی خۆی هه‌لێـک بۆ چاره‌سه‌ری ئاشـتیـیانه بۆ قه‌یرانی سوریا بڕه‌خسێت له ڕێگه‌ی هاندانی نه‌یارانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا ڕێـکنه‌که‌ون.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دووباره‌ی کرده‌وه که هه‌ڵوێستی مۆسکۆ ئه‌وه‌یه ئۆپـۆزسیۆنی سوریاش به‌رپـرسیاره له به‌شـێـکی توندوتیژیـیه‌که و پـێویسته گوشاری نێونه‌ته‌وه‌یی بخرێته سه‌ر تاوه‌کو ده‌سـتبکات به وتووێژ.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هێگ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریادا له له‌نده‌ن کۆبـبێته‌وه.