جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ڕه‌خنه‌ی له پڕۆگرامێکی ئه‌مه‌ریکا بۆ مه‌شق پێکردنی شه‌ڕه‌وانانی نه‌رم ڕێ گرتوه که له ئوردون ده‌ستی پێکردووه، ده‌ڵێت ئه‌و هه‌وڵه ته‌نیا ته‌شه‌نا به تێرۆریزم ده‌دات و هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی سیاسی به گرفت ده‌کات.
ئه‌و لێدوانانه‌ی له لایه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه فه‌یسل مه‌قداد له ڕۆژنامه‌ی ئه‌ل بینا بنکه له لوبنان دا چاپ بوون.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن پڕۆگرامه‌که به‌شێک له هه‌وڵێکی به‌رفره‌وان بو دامه‌زراندنی هێزێکه که توانایی شه‌ڕی نه‌ک له گه‌ڵ هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ڵکوو له گه‌ڵ توندڕه‌وانی ئیسلامی هه‌بێت.
کاربه‌ده‌ستان پێنج شه‌مه کوتیان ئه‌و مه‌شق پێکردنه له ئوردون ده‌ستی پێ‌کرد و وڵاته‌کانی تورکیا، عه‌ڕه‌بستانی سعودی و قه‌ته‌رێش ده‌گرێته‌وه.
مێقداد کوتی واشنگتون وا باشتره به جێگای یارمه‌تی وه‌ک خۆی کوتی "تێرۆریستان" یارمه‌تی به ئه‌و که‌سانه بکات شه‌ری تێروریزم ده‌که‌ن. حکومه‌تی سوریاهه موو هێزه‌کانی ئوپوزسیون وه‌ک "تێرورستان" سه‌یر ده‌کات.