Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات شاری تەبقە و بەنداوی فورات بە تەواوی کۆنترۆڵ دەکەن


هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هێزی تایبەتی ئەمەریکا و فڕۆکەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی کۆنترۆڵی تەواوی شاری تەبقە و بەنداوی فوراتیان کردووە.

ڕۆژدا فەلات فەرماندە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات هەواڵەکەی ڕایگەیاند و گوتی پاش 50 ڕۆژ لە دەسـتپـێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەققە ئەمڕۆ چوارشەممە توانرا شاری تەبقە و بەنداوی فورات کە دەکەوێتە باکوری شارەکەوە لە دەسـتی چەکدارانی داعش ڕزگاربکرێن.

گوتیشی لە ئێستادا شەڕڤانان سەرقاڵی پاککردنەوەی ناوچەکەن لە پاشماوەکانی داعش.

هاوکات کۆلۆنێل جۆن دۆریان گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش گوتی ئەمەریکا لە زووترین کات چەک بۆ هێزەکانی یەپەگە ڕەوانەدەکات، ئەمەش سەرەڕای ناڕەزایـیەکانی تورکیا.

XS
SM
MD
LG