کاربەدەسـتانی ئەمەریکا دەڵێن ڕووسیا 28 فڕۆکەی جەنگی ڕەوانەی سوریا کردووە و پـێدەچێت ئەمە سەرەتایەک بێت بۆ کردەوەیەکی لەشکری لەو وڵاتەی لایەکی بە شەڕ وێرانبووە.
کاربەدەستێـکی ئەمەریکایی بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسی وتووە 28 فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەیەکی گەورەی بۆمبهاوێژی ڕووسیا گەیشـتوونەتە فڕۆکەخانەیەکی پارێزگای لازقیـیە لە ڕۆژئاوای سوریا.
کاربەدەسـتێـکی دیکەی ئەمەریکاییش بوونی ئەو ژمارە فڕۆکەیەی پشـتڕاستکردەوە و گوتی هەروەها 20 هەلیکۆپتەری جەنگی و بارهەڵگری ڕووسیایی لە ئێسـتادا لە هەمان فڕۆکەخانەن. گوتیشی ڕووسیا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیشی بە ئاسمانی سوریا دەسوڕێنەوە.
بەپـێی ئەو کاربەدەسـتانە فڕۆکەکان بریتین لە 12 فڕۆکەی SU-24 و 12 فڕۆکەی SU-25 و 4 فڕۆکەی جۆری Flanker .
هاوکات مۆسکۆ هەوڵ دەدات هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش قایل بکات بەوەی بەشداری بە حکومەتی ئەسەد بکرێت لەو شەڕەدا.