Accessibility links

ئەمەریکا و ڕووسیا بۆ سەلامەتی فڕۆکەکانیان لە ئاسمانی سوریا وتووێژ دەکەن

  • VOA News

کاربەدەسـتانی لەشکری ئەمەریکا و ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە وتووێژ دەکەن لە بارەی چۆنێتی پاراستنی فڕۆکەکانیان لەسەر ئاسمانی سوریا.

ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا گوتی وتووێژەکان بۆ ئەم مەبەستە هەنگاوی باشیان بڕیوە، بۆیە پـێشبینی دەکات بەم زووانە بە ڕێکەوتنێـک بگەن کە ڕێگە بگرێت لە هەر ڕووداوێـکی نەخوازراو لە نێوان فڕۆکەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیاش ڕۆژی سێشەممە گوتی کۆمەڵێـک پـێشـنیاری ئامادەکردووە و ڕەوانەی بەردەم ئەمەریکایـیەکانی کردووە.

کارتەر هەروەها گوتی ئەرکی ئەمەریکا بۆ لێدانی داعش لە سوریا هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە. داواشی لە ڕووسیا کرد واز لەو سیاسەتە هەڵەیەی بهێنێت کە بە کەلەڕەقی و کورت بینی ناودێری کرد.

لە لایەکی دیکە سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە گوتی واشنتن ڕەتی کردووەتەوە لەسەر ئاستی باڵا شاند بۆ پایتەختی هەردوو وڵات ڕەوانەبکرێن تاوەکو هەماهەنگی لە بارەی سوریاوە بکەن.

XS
SM
MD
LG