دانیشتوانی دیمه‌شق ده‌ڵێن دوای بۆسه‌یه‌کی هێزه‌کانی سه‌ر به سه‌رهه‌ڵداو پێکدادانی توند له به‌شی خۆرهه‌ڵاتی شار ده‌ستی پێ‌کرد.
ڕاپۆرت ده‌کرێت سه‌رهه‌ڵداوان یه‌کشه‌مه دوو ئوتوموبیلی بۆمبکراویان له 5:20ی سه‌ر له به‌یانی به کاتی خۆجێیله نزیک گه‌ڕه‌کی جۆباری شار ته‌قانده‌وه. دانیشتوان گولڵه توپ و موشه‌ک بۆ نێو شاره‌که ده‌هاویشترێن.
فڕۆکه‌کانی جه‌نگی حکومه‌ت به ژماره‌یه‌ک هێرش بۆ ده‌رووبه‌ری شوێنه‌کانی شه‌ڕ و تێک هه‌ڵچوون وه‌ڵامیان دایه‌وه.
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی حکومه‌ت ده‌ڵێت له‌شکره‌که هێرشێکی سه‌ر به گرووپی ئه‌لقاعیده‌یان به‌رپه‌رچ داوه و ڕاپۆرتی کرد شه‌ڕ و پێکدادان له له گه‌ڕه‌که‌کانی قابوون و جووبه‌ر له ئارادا بوون.
جووبه‌ر یه‌کێک له ئه‌و سێ گه‌ڕه‌کانه له شاری پێته‌خته که له ده‌ستی ئوپۆزسیۆن دایه.