Accessibility links

فەڕەنسا داوا لە هاوپەیمانان دەکات شاری ڕەققەی سوریا گەمارۆ بدات


گوتەبێژی حکومەتی فەڕەنسا دەڵێت ئەمڕۆ هەینی حکومەتی وڵاتەکەی داوای لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا کردووە هەڵمەتێـکی لەشکری ئەنجام بدات بۆ گەمارۆدانی شاری ڕەققەی ژێر دەسـتی داعش لە سوریا.

ستیفان لو فول پاش کۆبوونەوەیەکی حکومەت، ئەمڕۆ گوتی گرنگە ئەم هەنگاوە بنرێت بۆ ڕێگەگرتن لە جموجۆڵی داعش لە نێوان موسڵی عێراق و شاری ڕەققەی بنکەی سەرەکی داعش.

گوتیشی هێشتا هیچ هێرش نەکراوە بەڵام هێزەکان بڵاوبوونەتەوە بۆ گەمارۆدانی ڕەققە. باسی لەوەش کرد هەڵمەتەکە ئامانجێکی ستراتیژیـیە و هەوڵی بۆ دەدرێت.

XS
SM
MD
LG