Accessibility links

تەقینەوەیەکی خۆکوژی داعش لە قامیشلو گیان لەدەسـتدانی 11 کەسی لێ دەکەوێتەوە


خۆکوژێـک ماشێنێـکی بۆمبڕێژکراوی لە نزیک ناوەندی ئاسایشی گشتی کوردی لە شاری قامیشلو تەقاندووەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 11 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و زیاتر لە 40 کەسیش برینداربوون.

هێرشەکە بەیانی چوارشەممە لە بازاڕی چاککردنی ئۆتۆمبیل لە ناوچەی عەنتەریـیەی قامیشلو ڕوویدابوو و زیانێـکی گیانی و ماددی زۆری بە خەڵکی سیڤیلیش گەیاندووە.

ئەسڵان قامیشلوو بەرپـرسی هێزی ئاسایشی قامیشلو بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند قوربانیـیەکانی گیانیان لەدەسـتداوە بریتین لە 10 کەسی سیڤیل و 1 کارمەندی ئاسایش.

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاندووە و لە لەسەر ئنتەرنێت نووسیویەتی خۆکوژێـکی بە ناوی ئەبو محەمەد ئەلئەنساری هێرشەکەی ئەنجامداوە.

پەیامنێرمان زانا عومەر لە قامیشلوەوە ڕاپـۆرتێـکی ڤیدیۆیی لەم بارەیەوە ناردووە.

ڕاپـۆرتی تەقینەوەکەی قامیشلو
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:55 0:00

XS
SM
MD
LG