Accessibility links

ساڵح موسلیم: بەبێ بەشداری کورد وتووێژەکانی ئاشتی سوریا شکست دەهێنن


هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردی سوریا (پەیەدە) ڕەخنە لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەگرێت و دەڵێت بەشداری پـێنەکردنی پارتەکەیان لە وتووێژەکانی ئاشتی سوریا بڕیارێکی هەڵەیە و سەرئەنجام بە زیانی هەوڵەکان دەکەوێتەوە کە دەدرێن بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا.

ساڵح موسلیم لە وتووێژێـکی تایبەتدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ تورکیا کرد کە ڕۆڵێـکی نەرێنی لەمەدا بینیوە، بەڵام گوتیشی لە کۆتایـیدا بڕیارەکە لە دەسـتی ستافان دیمستۆرا و ئەمەریکا و ڕووسیایە.

بەڕێز موسلیم جەختی لەوە کرد ئەوان هیچ کاردانەوەیەکیان لە بەرامبەر بڕیارەکە نابێت، بەڵام لە کار و بەرنامەی خۆیان بۆ پاراستنی ناوچەکانیان بەردەوام دەبن.

هاوکات زانا عومەر پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە قامیشلو ڕای خەڵکی وەرگرتووە لە بەرامبەر ئەم بڕیارەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

XS
SM
MD
LG